سەری شێت سپی نابێ.
کەسی هۆشمەند لەبەر ئەوەی خەفەت بە ڕۆژگارەوە دەخوات، نیشانەی پیریی لێ دەردەکەوێت و مووی سەری زوو سپی دەبێت بەڵام کەسی شێت لەبەر ئەوەی هۆشی نییە، خەفەت ناخوات و مووی سەری سپی نابێت. بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە ژیانیدا خەفەت بە دنیاوە نەخوات. [1]