ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی #17-12-2023# لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، بە ئامادەبوونی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# و نوێنەری پێکهاتەکانی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی، ڕایگەیاند: لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، یادی ئەم ئاڵایە، ئاڵای هەموو پێکهاتەکانی کوردستان بەرز و پیرۆز ڕادەگرین.
سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی ڕاشیگەیاند: سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدە سەربەرزەکانمان دادەنوێنین کە لەپێناو ئەم ئاڵایە و خاکی کوردستان گیانی خۆیان بەخت کرد.
لە ڕۆژی #19-06-2004#، پەڕڵەمانی کوردستان بە بڕیاری ژمارە 48 بە کۆی دەنگ، ڕۆژی 17ی کانوونی یەکەمی بە ڕۆژی ئاڵای کوردستان دەستنیشان کرد، ساڵانە لەو ڕۆژەدا لە هەرێمی کوردستان ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگیرێت. [1]