سەری کەچەڵ هەر لە توورەکەدا بێ باشترە.
لە کوردەواردا ئەو کەسانەی کە بە سرووشت کەچەڵن، بەردەوام کڵاویان لەسەردایە، بۆ ئەوەی عەیبی کەچەڵیان داپۆشن، بەڵام مەبەست لەوەیە کە هەر قسەیەک یان کارێکی ناشرین و زیانبەخش هەر نەوترێت و نەکرێت باشترە لەوەی بکرێت یان بوترێت، بۆیە قسە لەناو سنگدا بمێنێتەوە باشترە.[1]