نەمدیایە باوکت، ئەمردم لە عەزرەت دایکت
عەزرەت: ئاوات و ئارەزووی زۆر یان تاسەکردن بۆ شتێک (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، واتە: کەسێک کەسێکی نزیکی یان خزمێکی زۆر هەڵکێشێت، بەڵام لە ڕاستیدا وانەبێت. بە تەوسەوە بە کەسێک دەوترێت کە خۆی لێگۆڕابێت و خۆی بەگەورە بزانێت، لەکاتێکدا ناوەرۆکی پووچ بێت. [1]