ناو: شاوەیس
نازناو: کۆشکی
ساڵی لەدایکبوون: نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەیەم
ساڵی کۆچی دوایی: 1882
شوێنی لەدایکبوون: گوندی کۆشکی - #قەرەداغ#
$ژیاننامە$
شاوەیس ناسراو بە کۆشکی (نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەیەم لە گوندی کۆشک، قەرەداغ – 1882) شاعیرێکی کورد بووە. شاوەیس لە دواییدا ناوی گوندەکەی خۆی کردووە بە نازناوی شیعری. لەناو خەڵکدا بە مەلا شاوەیس ناوبانگی دەکردووە. قۆناغەکانی حوجرەی مزگەوتی تەواوکردووە، لەبەر ئەوە مەلایان پێ وتووە. شاعیر لە ساڵی 1882 کۆچی دواییی کردووە.
=KTML_Bold=نموونەی ھۆنراوە=KTML_End=
دێت و دەچێتە پاشەوە قەتلی خەلق بە ڕوو دەکا
شەرمی حوزووری غالیبە تەقیەیی ڕووبەڕوو دەکا
خوێن بەری چاوی گرتووە عاشقی ھێندە کوشتووە
دەست دەوەشێنێ ڕاست و چەپ نە یەک نە سێ نە دوو دەکا
لادە لە سەروو و بوون لەشی بێ سەمەر و نەتیجەیە
قامەتی نەخلی دلبەرم شکۆفە زوو بە زوو دەکا
کەللەیی پڕ لە بادەیە دڵی چ ساف و سادەیە
مەستە جنێوی خۆی دەدا نە فەرقی من نە توو دەکا
ڕوویی فریبی دڵ دەدا ڕەنگی لە ڕەنگی گوڵ دەدا
خوویی شکستە مل دەدا وەختی شەرم کە خوو دەکا
ھەرچی ڕەقیبی سەگ دەڵێ بیدەرە دەستی قەت مەڵێ
زەحمەتە ڕووحی دەرپەڕێ زگی دەچێت و گوو دەکا
نالیی و زولفی دلبەری کوردیی و گەردی عەنبەری
حاجیی و کاکۆڵی سەری (کۆشکی) ی و مەیلی ڕوو دەکا
=KTML_Bold=سەرچاوەی زانیارییەکان=KTML_End=
2- لە پەرتووکی: مێژووی ئەدەبی کوردی
لاپەڕە: 591
د. #مارف خەزنەدار#
2- لە پەرتووکی: بەشێک لە مێژووی کوردستان
بەکوورتی باسی کردووە
لاپەڕە: 121
عەلا نووری بابە عەلی [1]