سکاڵا
ڕووڕەشی دەرگای خوداوەندم لە بەر نەفسی خەبیس
سەیری ئامالی گڵاوم کەن دەگەڵ ئاکاری پیس
نەفسەکەی ئەممارەکەم وەک مارە، چۆن بۆم دەسرەوێ؟
ڕەنگ و ڕووشم هەروەکوو دارێکە پیر و وشک و سیس
کاکە دونیا خۆی گڵاوە، هەرکەسێکیش وێیکەوێ!
تێکەڵە بێشک دەگەڵ خاشاک و ئەشیایی نەجیس
من قەرارم وایە ئەوجار تەرکی خۆشی کەم بە دڵ
خواردنم نانێکی ڕەق بێ، بەرگ و پۆشاکم تەلیس
عومری بەدبەختیش ئەوەند توولانییە نابڕێتەوە
هێند درێژ و نالەبار و خوار و خێچە وەک گوریس
دەک بەڵای لێ دا ژیانی وا بە نەنگ و عارەوە
نەسرەوێ عومری ئەوەند تاڵ و ژیانی وا خەسیس
#سەید کامیل ئیمامی#
#دیوانی ئاوات# [1][2]