سەگ بە مەرەس، جوان شکار ناکات.
شکار: ڕاو. مەرەس: ڕستی ملی تانجییە کە لەکاتی ڕاودا دەکرێتە ملی، (ڕست: بەو بەنە جوانە قایمە دەوترێت کە دەکرێتە ملی تانجی) ئەوەی ڕستی مەرەسی لە ملدا بێت، مەرج نییە ڕاوچی چاک بێت. واتە: ئەو کەسەی کە لە بازاڕدا بێت و پارەی پێبێت، مەرج نییە سەوداکەرێکی باش بێت. [1]