سەگ بە وەڕین ماندوو نابێ.
هەندێک کەس لە کۆمەڵگەدا پێیان دەوترێت دەمدرێژ، جۆرێک کەسایەتییە کە بەقسە و هاتوهاوار ئابڕووی کەسی بەرانبەر دەبات، واتە: کاتێک لەسەر بابەتێک لەگەڵ کەسێکدا تووشی کێشەیەک دەبن، لەبری ئەوەی چارەسەری بکەن، کێشەکە گەورەتر دەکەن. بە یەکێک دەوترێت کە کەوتە دەمدرێژی، نەیبڕیتەوە.[1]