سەگ بیترسێنی نەک لێیدەی.
سەگ کە لێیدەیت دەوەڕێت و دەیکات بە لوورەلوور، هەموو کەسی دنیات تێدەگەیەنێت، بەڵام ئەگەر نەیترسێنیت، تەنیا دووردەکەوێتەوە و ناوەڕێت، واتە: لەگەڵ کەسی دەمشڕدا کێشە مەنێرەوە و شەڕ مەکە، چونکە بە دەم ئابڕووت دەبات و دەیکات بەهاوارهاوار، مرۆڤ وەک خۆی لێنایەتەوە. [1]