ئەمڕۆ سێشەممە #12-12-2023#، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، پێشوازی لە ئەیدەربێک توماتۆڤ، باڵیۆزی کۆماری کازاخستان لە ئێراق و ئوردن کرد.
باڵیۆزی کازاخستان خۆشحاڵیى خۆی بە سەردانکردن و پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی برەودان بە پەیوەندیى نێوان هەردوولا بە تایبەتیی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرا، لەمبارەیەوە ئاماژە بە ڕۆڵی کارا و بەهێزی ڕەوەندی کوردستانی لە کازاخستان درا. [1]