سەور و خێر، جەخت و بەخت.
سەور: سەبر یان ئارامیی، خێر: چاکە. لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتیدا ئەو کەسانەی کە ئارامیی یان زۆرە، بەتەواوەتی دەتوانن خۆپارێزی بکەن لە تووڕەبوون، لە بری خراپە چاکە دەبەخشنەوە، بەهۆیەوە پیاوەتیان بۆ دەمێنێتەوە. لە ژیاندا ئارامبە، بۆ ئەوەی تووشی چاکە بیت. [1]