سەی نان دە، سپڵەی نان مەدە.
سە: سەگ، سپڵە: بۆ کەسێک بەکاردێت کە چاکەی لەبەرچاو نەبێت (فەرهەنگی خاڵ) ، لە کوردەواردا و لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا نەریت وایە کە دەبێت پیاوەتی لەگەڵ کەسێک بکرێت کە پێی بزانێت، ئەمەکداریی مرۆڤ بە ئەمەکی سەگ چووێنراوە، بەکووردتی واتە: نان بدە بەسەگ، مەیدە بە کەسی سپڵە. [1]