سمی کەر، بە سمتەراش ئەتاشرێ.
سم: سەرپەڕی ڕەقی پەلی ئاژەڵی ولاخەبەرزەیە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، سمتەراش: ئاسنێکی پانی تیژە، ناڵبەند سمی وڵاخی پێدەتاشێت. بە کەسێکی هەرزەی نەزانی دڕ دەوترێت کە شتی خراپی ئەنجامدابێت، بۆ ئەوەی لە ئەنجامدانی کاری خراپ بوەستێنرێت، پێویستە نینۆکی بکرێت، وەکوو چۆن کەر بە سمتەراش سمکەی دەتاشرێت. [1]