سنگی وەک کورەی ئاسنگەر دەهەنمی.
دەهەنمێ: دەکووڵێت، بۆ سنگی کەسێک یان وڵاخێک بەکاردێت کە لە ئەنجامی زۆر ماندووبوون خیزەی بێت، ئەسپ بەخێرایی غاربدا و هەناسەی زۆر گەرم بێت دەڵێن: دەهەنمی هەروەها لای ئاسنگەرەکان کە کورەکەیان زۆر گەرم بێت وشەی دەهەمنێ بەکاردێنن بەواتای گەرم بوونی تەواوەتی کورە، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە لەسەر بابەتێک تەواو گەرم بێت. [1]