ناو: حەمەباقی
ناوی باوک: عەبدولقادر
ساڵی لەدایکبوون: 1949
شوێنی لەدایکبوون: #هەڵەبجە#
$ژیاننامە$
حەمەباقی عەبدولقادر حەمەئەمین لە ساڵی 1949 لە گەڕەکی سەرای هەڵەبجەی شەهید لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی ڕاستی و خوێندنی ناوەندی لە قوتابخانەی هەڵەبجە تەواوکردووە، لە ساڵی 1968 بۆ 1969 بڕوانامەی مامۆستایی لەخانەی مامۆستایانی #سلێمانی# وەرگرتووە. ساڵی 1971 وەک مامۆستا دامەزراوە لە گوندی (بانی بنۆک) ، لە بناری چیای سوورێن، هەتا ساڵی 1974.
ساڵی 1975 لە قوتابخانەی بادینان لە سلێمانی خزمەتی کردووە ، پاشان لە ساڵەکانی 1976 هەتا 1981 مامۆستا بووە لە قوتابخانەی سیروان لە ناحییەی سیروان لە هەڵەبجە ، دواتر هەتا ساڵی 1986 مامۆستا بووە لە قوتابخانەی سەرخێل لە هەڵەبجە. دواتر هەتا ساڵی 2012 مامۆستا بووە لە قوتابخانەی بۆتان لە #سەرچنار# ، و ماوەی 9 ساڵی وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەر خزمەتی کردووە.
لە ماوەی ساڵانی خزمەتیدا بەشداری چەندین خولی ڕاهێنانی کردووە ، لەوانە:
خولی وانەی بیرکاری لە سلێمانی 1973،
خولی ڕاهێنانی نەهێشتنی نەخوێندەواری 1978 .
خولی اعادة تاهیل المعلمین المسرحین من الخدمة العسکریة 1989،
خولی ڕاهێنانی ئامادەکردنی مامۆستایانی سەرەتایی وەک وانەبێژ بۆ وانەی بیرکاری 1999 ،
خولی ڕاهێنانی درێژخایەن وەک مامۆستای وانەبێژ بۆ وانەی بیرکاری 2002 .
لە ماوەی ساڵانی خزمەتیدا (20) جار لەسەر ڕاپۆرتی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و بە هۆکاریی بەرزی ڕێژەی دەرچوون و چالاکی لە پێشدانگەی ساڵانەی قوتابخانەکان و کاری هەرەوەزی و وتنەوەی وانەی نموونەیی سوپاس و پێزانینی پێ بەخشراوە.
بێجگە لە وانەی ئینگلیزی هەموو وانە کانی وتووەتەوە ، بەتایبەتیی وانەی بیرکاری.
وەک مامۆستای وەرزش بەشداری چالاکی لە فیستیڤاڵەکان کردووە لەگەڵ قوتابییەکانیدا و چەندین مەدالیای سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە .
مامۆستا حمەباقی لەناو هاوڕێ و هاوپیشەکانی بە جدی بوون و پابەندی و پشوودرێژی و هێمنی و دڵسۆزی ناسراوە ، لەگەڵ قوتابییەکانی باوکێکی میهرەبان و بۆ پیشەکەی بەخشندە بووە ، پەروەردە و فێرکردنی هاوشێوەی مامۆستایانی زەمەنی خۆی بەعەشقەوە کردبووە پیشە.
ساڵی 1973 هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو (چیمەن) کردووە و باوکێکی بەخشندەی دوو کوڕە بەناوەکانی ( دانا مامۆستای زانکۆی سلێمانی، و شیکار - نەندازیاری تەلارسازی) .
لە ڕێکەوتی 01-07-2012 خانەنشین بووە و ئێستا 2023 نیشتەجێی شاری سلێمانییە. [1]