ناو: پڕشنگ
ناوی باوک: خەلیل
ساڵی لەدایکبوون: 1955
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
پرشنگ خەلیل ئیسماعیل، ناسراو بە پرشنگ خەلیل ئەسڵی ساڵی (1955) لە سلێمانی لە گەڕەکی چوارباخ لەدایک بووە، قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی (سەربەستی) تەواوکردووە کە لەو ساڵەدا لەخولی یەکەم تەنیا ئەم دەرچووە بە یەکەم، قۆناغی ناوەندی لە ناوەندی کوردستان تەواوکردووە و ئامادەیی لە ناوەندی سلێمانی کچان تەواوکردووە .
ساڵی (1974) لە زانکۆی سلێمانی کۆلێژی زانست بەشی (بایلۆژی) وەرگیراوە، لە دوای تەواوکردنی زانکۆ وەک مامۆستا دامەزراوە لە ناوەندی هەڵەبجە، بەڵام لەبەر نەبوونی مامۆستای زانست لە دواناوەندی شارەزوری نموونەیی لەوێ دەست بەکاربووە و وانەی بە پۆلی (2-5) وتووەتەوە.
ساڵی (1981) گواستراوە بۆ سلێمانی بۆ ئامادەیی (کوردستانی) کچان، ساڵی (1982) گواستراوەتەوە بۆ دواناوەندی (زانیاری) کوڕان پاشان ساڵی (1985) بۆ ئامادەیی بەختیاری کچان.
ساڵی (1991) بووەتە یاریدەدەر لە خانەی مامۆستایان (دار المعلمات) . ساڵی (1996) خانەی مامۆستایان دەبێت بە پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایان دەمێنیتەوە تا ساڵی (2010) بووەتە یاریدەدەر لە دواناوەندی (داری کەلی) . ساڵی (2014) بووەتە سەرپەرشتیاری تاقیگەکان لە بەڕێوەبەریتی تاقیگەکانی سلێمانی .
لە ماوەی کارکردنیدا لەبەر خۆشەویستی و دڵسۆزی بۆ کارەکەی جێگەی خۆی کردووەتەوە لای مامۆستایان و خوێندکارەکانی پەیوەندییەکی دایکانەی هەبووە لەگەڵیان هەمیشە گیروگرفت و کێشەکانی بۆ چارە سەرکردوون زۆر بە کارامەیی هاوکاری مادی و مەعنەوی کردوون . .بەشداری چەندین خولی تاقیگەکان و بەڕێوەبردنی کردووە :
خولی تاقیگەکان لە سلێمانی .
خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری.
خولی بنەماکانی تەندرووستی وتوەتەوە لە ڕێکخراوی (DC) .
خولی پێشەنگی ( ڕێگەی وانەوتنەوە) .
گۆرینی پرسیار لەسەرشێوازی نمرەیی لەسەر شێوازی بەریتانی.
خاوەنی چەندین ڕێز و سوپاسە.
ساڵی (1990) هاوسەرگیری کردووە.
ساڵی (2018) دوای تەواوکردنی ماوەی یاسایی خانەنشین بووە. بەڵام لە کاری خێرخوازی بەردەوامە
لە ئێستادا 2023 ئەندامی دامەزرێنەری (ڕێکخراوی پەروەردەی نوێ) یە بە خۆبەخشی. [1]
ئامادەکردنی: نیهایەت مەحمود