سواری کێری کەر، لە پیادە ڕەوی خاسترە.
خاس: باش. پیادە ڕەوی: واتە: ڕێ ڕۆیشتن بە پێ. لە مێژووی کۆندا هاتوچۆ لە کوردستان یان بە پێ یان بە سواری وڵاخ بووە، لەبەر ئەوەی کوردستان وڵاتێکی چیاییە، ڕۆیشتن بە پێ مرۆڤی زۆر ماندوو کردووە، مەبەست لەوەیە کە بەتەنیا ئیشی گەورە و گران ناکرێت، مرۆڤ لەژێرباریدا دەڕەتێت. [1]