سواڵکەر بە دەنکە جۆیەک هار ئەبێ.
سواڵ یەکێکە لەو کارانەی کە هیچ دەستمایەیەکی تێدا نییە، لەگەڵ ئەوەدا شکۆ و سایەی مرۆڤبوونی تێدا بەتاڵە، سواڵکەرەکان بەهەموو تەمەنیان هێندە پاڕاونەتەوە، بەشێوەیەک خۆیان دەرخستووە کە لە ژیاندا خاوەنی هیچ نین، بۆیە کاتێک بڕێکی کەم پارە یان هەر شتێکیان بردێتێ، لەخۆشیدا هاردەبن. [1]