سووک مەژک، باری هەوار ناچێ.
سووک مەژک: بێ مێشک، لە کۆمەڵگەدا پەروەردەی درووستی خێزان کاتێک بەهاداریی دەردەکەوێت کە ئەندامانی پێی پەروەردە دەکرێن و کەسایەتی تەندرووست بەرهەم دێنێت، لە کۆمەڵگەی کوردەواردا خێڵە کوردییەکان بەپێی وەرزەکان گەرمیان و کوێستان دەکەن، بار دەبەن هەوارەکانیان، کەسی ناشی و نەزان و بێ پەوەردە باری ناگاتە جێگەی خۆی، واتە: کەسی بێ میشک باری ناگاتە هەوار. [1]