مەقام و هۆنراوەی سۆز بۆ وەتەن
گەلێکێ سۆزدارو مەزڵوم و کاریگەر درووست دەکات ، ڕەگی سەربەخۆیی ودەوڵەتبوون و تۆڵە لە ناخمانا ئەسڕێتەوە .
پێویستە دەربڕینەکانمان پەروەردەیی بنو بنچینەیەکبێت بۆ بنیادنان و باوەڕبەخۆبوون و سڕینەوەی هەستی مەزڵومی وخۆبەبچوک زانین.
هاوکات بیرکردنەوە لە بنیادنانو درووستکردنی ژێرخانی ئابووری بەهێز بۆ ئانو ساتی بەدەوڵەتبوون ، نەک تەنیا درووشم ، یان لە ساتێکی وادا ئەم دۆخەمان بیربکەوێتەوە.
ئەم دەرفەتانە زۆرن وەلێ ئێمە سوودمان لێنەبینیون ، هێشتا درەنگ نەبووە ، ئەوەی باپیرانمان بۆ ئێمەیان نەکرد با ئێمە بۆ نەوەکانمانی بکەین .
بەرگریکردن گرنگ نییە و کاتییە ، بنیادنانو جێگیری و سەروەری جەوهەرە.
با ئەم دۆخە بکەین بەدەرفەتێک بۆ ئامانجی ڕاستەقینەمان کە دەوڵەتە ، گەرنا هەتا دنیا دنیابێ نابین بە خاکێکی خاوەن سەروەری و منداڵەکانمان دەبێت بەشوێن کونە تایارەدا بگەڕێن.
ئەم هەموو قوربانییە لەپای چی؟
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]