جێم مەهیڵە
کوا مەل ئەژی بێ هێلانە
دەستەکانم، توند توند بگوشە
ئەها لە دەستتا چەند جوانە
جێم مەهێڵە
لەوەتەی خۆمم ناسیوە
ئاسودەیی وام نەدیوە
گەر نەهاتبای
پەنجەکانم
فێری هۆنراوەی کۆچ ئەبوون
هێدی هێدی
سەر دەستەکانم لۆچ ئەبوون
تۆ هاتیت و
بەستەڵەکی بەفری پیریت توانەوە
نەمامی ژیانت
لەناو ناخما ڕووانەوە
سوپاس، کە هەیت
کە لەگەڵ خۆت
بۆ سەفەری ژیان ئەمبەیت
چەند خێرا خاپورتکرد
هۆدەو هەیوانی تەنیاییم
گۆشەگیری و
زیاد جیاییم
ئێستا خەڵکی
پێم ناڵێن کە لەخۆباییم
بە ئاگامو هۆشم هەیە
لەگەڵ خەڵکا ئێستاکە ڕووی خۆشم هەیە
وەڵامی پەیوەندی و
سڵاوی ڕێگاوبانیش ئەدەمەوە
دەرگاش
بۆ هاوڕێیان ئەکەمەوە
تۆ هەمو ئەمانەت گۆڕی
ئاخر پێشتر وا گیرمابووم
لەناو قوڕاویی تەنیاییم
خەڵک هەموو وایدەزانی
لەخۆباییم!
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]