گەر بە دڵ شکاندنم شاد ئەبیت
بیشکێنە
چێژ لە گریانم ئەبینیت
لە گەڵ فرمێسک
سۆمای چاوم دەر بهێنە
تەنیا دڵتەنگ مەبە ئەمرم ...
لەگەڵ خودا پەیمانم بەست
بتدا بەمن
لەناو نازا ونت ئەکەم
کەتۆی داوە
ئامادەم
هەموو گیانیشت ئازار بێ قایلم
لە ڕەسمی وەعد لانادەم
مناڵیتە یان بە نیازە وائەکەیت
چاوەکانم
سورتریشبێت
دەنگ ناکەم
دەست بۆ کوێی ژیانم ئەبەیت
بیبە
لەگەڵتۆ بانگەشەی جەنگ ناکەم
تۆ چێژ لە یاری و
شەڕ و دیاری و
تۆران و
درەنگ ناردنی پەیام ئەبینی
هەمویانت لێجوانە و هەر شیرینی
گەرچی لەگەڵ هەریەک لەوان
ئاوێنەی کەیفم تەم ئەکات
بڕوا بکە
من هیچ خەمی خۆمم نیە
ئەگەرچی عومرم کەم ئەکات
من بیر لەوە ئەکەمەوە کە زوو بمرم
بە دڵی کێ یاری بکەی؟؟؟
بەسەر کێدا نازبکەیت و هاری بکەی؟؟؟
وەڵامی کێ نەدەیتەوە؟
بۆ دیدارت کێ بە سەعات رابوەستێ و
دەرگاکەی لێ نەکەیتەوە ؟
نزیکی نانی نیوەڕۆۆ
لە کێ بەیانی باش بکەیت؟؟
من بمرم ،
ئیتر کێ وردوخاش بکەیت؟؟؟
بەخاتری یارییەکانت بمهێڵەوە
نەکا شەوێ
ببم بە وشەی وێڵەوە ...
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]