لەبەر غیرە و گومانی خۆم
وا خەریکم
ژیانی تۆش ئەشێوێنم
توڕە ئەبم ,قسە ئەکەم ,شت ئەشکێنم
نایگێرمەوە
هەر وشەیەک دێ بەدەمما
چی هەڵ ئەقوڵێت
لە کانیاوی رق و خەمما
هەموی ئەڵێم .............
چونکە ئازیز
بێ ئارامم
دڵ بە زامم
دوای چەند چرکەش
لەوەی کە زارم پژاوە
ئەو تفانی بە کراسی
بێتاوانیتا رژاوە
ئارەزومە
هەر هەمویان بگرمە خۆم
توند دەستەکانت بگوشم
بتنوسێنم بەخۆمەوە
پێکی ژەهری پەشمانی بخۆمەوە
بەڵام تازە لەروم نایە
چونکە دڵنیام
پەشیمانی دادم نایا
تا ئەوکاتەی پشکۆی خەفەت
ناو سییەکانم رەش ئەکات
نا ئومێدی کێکی عومرم
لەگەڵ مەرگ دابەش ئەکات
بۆیە هەرکات منت دینی دۆش داماوم
دەستەکانم ئەلەرزن و تەرە چاوم
توگیانی خۆت وەرەو بڵێ توڕە نیم لێت
لەوە زیاتر چرای دڵم بانەسوتێت
نازانم وەک ئەوانی تر ئەشق بکەم
بەدرۆوە بە زمانی لوس
گۆی زەمینت بۆ شەق بکەم
تەنیا ئەوەندە ئەزانم
ئەوکاتانەی دەنگ هەڵئەبڕم
گڕ فرێ ئەدات زمانم
ئەوکات زیاتر لەگشت ساتێ
خۆشەویستیتم لێئەرژێت
بەڵام چیبکەم کرمی غیرە
خوێنم ئەمژێت ...
فریامنەکەوی ئەمکوژێت.
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]