لەگەڵ خۆتا
دەیان پێکەنینی جوانو
سەدان شیعری خانومانو
بۆنی خۆشو کەشخەییت برد
ئەزانی لە جێی ئەوانە چیت دروستکرد ؟؟
لە ڕوخسارما وردە لۆچو
دەیان شیعری باسی کۆچو
گەورەبوونو
گەنجینەیەک خەمت دانا
شایەنم بوو ...
هەزاران جار دەستخۆش هێشتا
کەمت دانا..
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]