نا بۆتوندوتیژی
نەفرەت لە چەک
ئەمشەو شەوی
بەرەو لای خوا هەڵفرینە
شەوی سکاڵا و دەست بۆ نزا هەڵبڕینە
بەس نازانم
خوا سکاڵای کێ وەرئەگرێ ...
ئەوەی ئەکوژێ ؟
ئەوەی ئەمرێ؟؟؟؟
چون هەردوکیان
هاوزمانو هاودین و دەردن
هەردوو برسین
هەردوو قوربانی بیست حیزبو
شەیدایانی مێز و کورسین.
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]