سبەی جەژنە و ھەزارەھا خەون ئەمرێ
سبەی جەژنە و ئاخۆ چەند دایک پرسە بۆ ناسۆری ئەگرێ
سبەی جەژنە و چەندەھا کاک لەسەنگەرن
سبەی جەژنە و کاکەکانمان بێ خەبەرن
سبەی جەژنە و چەندەها باوک دڵ پڕ ژانە
سبەی جەژنە سەدان منداڵ رووت وڕەجال ھاوار ئەکەن کوا جەژنانە
قەد گەردنتان ئازاد ناکەین
بێ باکیتان لەیاد ناکەین...
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]