سێ و دووی دڵی خۆی ئەکا.
هەندێک کەس لە کوردەواردا پێیان دەوترێت ڕاڕا، واتە: کاتێک کارێکیان بۆ دێتەپێش سەردەهێنن و سەردەبەن، نازانن بیکەن یان نەیکەن، کورد دەڵێت: سێ و دووی خۆی دەکات، داخۆ بزانێت قازانج دەکات یان زیان، بۆ کەسێک بەکاردێت لە کارێکدا دوودڵ بێت، نەزانێت کارەکە ئەنجامبدات یان ئەنجامی نەدات.[1]