سێ و دووی لێمەکە.
سێ و دوو مەبەست لە کارێکە بۆ کەسێک بێتەپێش، کەسە خۆی ئاڵۆز بکات، سەربێنێت و سەربەرێت، نەزانێی بیکات یان نەیکات و دوودڵ بێت، واتە: بێ ئەمسەر و ئەوسەر کارەکە ئەنجامبدە. بۆ کەسێک بەکاردێت کە هێندە بابەتێک نەهێنێت و نەیبان، بەڵکۆ بێ دوودڵی ئەنجامیبدات.[1]