پاش ئەوەی توانی پلەی پێنجەم لەپاڵەوانێتی سنۆکەری جیهان بەدەست بهێنێت ، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #29-11-2023# و لەنێو بارەگەی سەرەکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەڕێز #شێخ جەعفەر شێخ مستەفا# سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە چاوی کەوت بە #سەدرەدین حەسیب# سەدرەدینی یاریزانی تیمی سنۆکەری یانەکەیان.
لە دیدارێکی وەرزشی داو سەرەتا سەرۆکی یانە پیرۆزبایی لە یاریزانەکەیان کرد لە پای ئەو ئەنجامەی لەسەر ئاستی جیهان بەدەستی هێنا و توانی پلەی پێنجەمی لەنێو 89 وڵاتی بەشداری پاڵەوانێتی سنۆکەری جیهان دەستبەر بکات.
هەروەک بەڕێزیان پاڵپشتی یانەی بۆ دووپات کردنەوە و بە گرنگی زانی پاڵپشتی لەو یاریزانە پاڵەوانانە بکرێت کە لەسەر ئاستی دەرەوە دەتوانن ڕکابەری بەهێز بکەن و ئەنجام و نازناوەکان بهێننەوە.
دواتر سەدرەدین حەسیب یاریزانی سنۆکەری یانەی پێشمەرگە و کاپتنی هەڵبژاردەی ئێراق وێڕایی سوپاسکردنی سەرۆکی یانەکەیان باسێکی لە بەهێزی پاڵەوانێتی سنۆکەری جیهان کرد کە لە وڵاتی قەتەڕ بەڕێوەچووە و هەروەک ئاماژەی بەوەشکرد کە گرنگی دان بە یارییە تاکەکان ئەنجامی کاریگەریی بەدوادادێت لەسەر ئاستی جیهان و وڵاتانی عەرەبی و ئاسیاوی، ئەمە و یاریزانەکەی پێشمەرگە بڕوانامەی فەرمی پاڵەوانێتییەکەی بەخشیە سەرۆکی یانەکەیان ئەوەش لە پای پاڵپشتی و هاوکارییەکانی بۆیان.
لە کۆتایی ئەو میوانداریەدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە خەڵاتی دارایی یانەکەیانی بەخشییە سەدرەدین حەسیب و دووبارە پاڵپشتی بۆ ئەو یاریزانە پاڵەوانە دووپات کردەوە.
[1]