بە بەشداری هەشت یانە و فێرگە، #یانەی وەرزشی ئاشتی# پاڵەوانێتییەکی دۆستانەی بۆ یانە و فێرگەکانی تۆپی پێی سنووری شاری #سلێمانی# ڕێک خست، لەو پاڵەوانێتییەدا کە یارییەکانی بە شێوەی دوو شکست بەڕێوەچوو تێیدا و دوایی ئەنجامی سەرکەوتنە یەک لە دوایی یەکەکانی، فێرگەی یانەی پێشمەرگە توانی بگاتە یاری کۆتایی.
سەبارەت بە پاڵەوانێتییەکە و ئەنجامەکانیان فەرمان محەمەد سەرپەرشتیاری هونەری فێرگەی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندوو وتی، یانەی ئاشتی بە سوپاسەوە ئەم پاڵەوانێتییەی ڕێک خست کە هەشت یانە و فێرگە تێیدا بەشدار بوون و وەک یانەکان تەنیا یانەی ئاشتی ڕێک خەری پاڵەوانێتییەکە و پێشمەرگە لەنێو کێبڕکێکان بوون وە شەش فێرگەش، ئەمە و ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە تیمەکان دابەشی سەر دوو کۆمەڵە کرابوون و هەرکۆمەڵەیەک لە چوار تیم پێک دەهات کە خۆشبەختانە وەک یانەی پێشمەرگە لە کۆی 3 یاری توانیمان 3 سەرکەوتنی یەک لە دوایی یەک بەدەست بهێنین و ئەنجامەکانیشمان بەم شێوەیە بوون.
فێرگەی پێشمەرگە × فێرگەی دواڕۆژ 9-1
فێرگەی پێشمەرگە × فێرگەی شەهید ئاوات 3-1
فێرگەی پێشمەرگە، فێرگەی لاوانی ئاشتی بە لێدانی یەکلاکەرەوە فێرگەی پێشمەرگە سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
لە درێژەی وتەکانی فەرمان وتی، یارییەکان تایبەت بوون بە تەمەنەکانی 10 ساڵ و 11 ساڵ و وە تەواوی یارییەکان لەسەر یاریگەی بچوکی یانەی ئاشتی لە ڕۆژانی هەینی و شەممان ئەنجام درا کە ڕۆژانە دوو یاری بەڕێوە دەچوو.
داوجار سەرپەرشتیارەکەی هونەری فێرگەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە وتی، لە یاری کۆتایماندا ڕووبەڕووی فێرگەی تۆپی پێی یانەی ئاشتی دەبینەوە و بە هیواین بتوانین ئەنجامی کۆتایی لە بەرژەوەندی تیمەکەمان کۆتایی بێت.
[1]