ئەمڕۆ چوارشەممە #27-12-2023# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز شێخ جەمال ئەلزاری، سەرۆکى حزبى پرۆژەى نیشتمانیى عێراقى، بۆ کۆچى دواییى خوالێخۆشبووى مامیان، سەرەخۆشى لە خۆیان و خانەوادە بەڕێزەکەیان کرد.
بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان، وێڕاى دەربڕینى هاوخەمى، هیواى خواست خواى مەزن گیانى خوالێخۆشبوو بە بەزەیى و میهرەبانیى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایى بە خانەوادە و کەسوکارى ببەخشێت.
لاى خۆیەوە بەڕێز شێخ جەمال ئەلزارى، سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانەوادە و کەسوکاریان بۆ پەیوەندى و هاوبەشیى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە خەم و پرسەکەیاندا دەربڕى. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=