=KTML_Bold=بە سەرپەرشتی هەڤاڵان #ڕەفعەت عەبدوڵڵا# و #ئاسۆ مامەند# کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی بازنەی سیازدەی هەڵمەتی هەڵبژرادن لە شارۆچکەی #داقوق# بەڕێوەچوو.=KTML_End=
سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە #27-11-2023# بە سەرپەرشتی هەڤاڵان ڕەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی، و ئاسۆ مامەند سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانیی #کەرکووک# هێز و ئیرادەمانە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پەڕڵەمانتارانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، و کاندیدانی هاوپەیمانیی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە، لە مەڵبەندی هەژدەی ڕۆژهەڵات لە شارۆچکەی داقوق لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەی سیازدەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان، و ژمارەیەک لە کەسایەتیی سنوورەکە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان بۆ پاڵپشتیکردن لە کاندیدانی هاوپەیمانیی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵ ڕەفعەت عەبدوڵڵا سەرەتا باسی لە دڵسۆزی و خۆڕاگری کوردانی داقوق و دەوروبەری کرد و جەختی کردەوە؛ یەکێتیی داکۆکی لە کوردستانیی بوونی داقوق و کەرکووک و سەرجەم ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە دەکات و لەو پێناوەشدا قوربانی زۆری بەخشیوە، دڵنیایشی کردنەوە؛ کە بە هیچ شێوەیەک یەکێتیی سازش لەسەر خواست و مافەکانی کوردانی داقوق و دەوروبەری ناکات و بەرگریان لێ دەکات.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵ ئاسۆ مامەند ڕایگەیاند؛ بۆ ئەوەی پارێزگاری لە کوردستانیی بوونی داقوق و دەوروبەری بکەین، دەبێت لەم هەڵبژاردنەدا ڕۆڵی کارامان هەبێت و دەنگ بە کاندیدانی لیستی ژمارە 142ی هاوپەیمانی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە بدەین، و لە ڕێی ئەم هەڵبژاردنەوە دەسەڵات وەربگرینەوە و کۆتایی بەو ستەمە بهێنین کە چەندین ساڵە ڕووبەڕووی داقوق و دانیشتووانە ڕەسەنەکەی دەبێتەوە.
لای خۆشیانەوە کاندیدانی لیستی ژمارە 142ی هاوپەیمانی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە، دڵنیایان کردەوە؛ کە دەبنە پارێزەر و بەرگریکارێکی سەرسەختی خواست و مافەکانی دانیشتووانی داقوق و دەوروبەری، و ئەو ستەم و نادادییەی کە بەرانبەریان دەکرێت کۆتایی پێ دەهێنن بە تایبەتیش چارەسەرکردنی کێشەی زەوی و زاری جوتیارانی ناوچەکە. [1]