#قوباد تاڵەبانی# لەگەڵ سەرۆکی داواکاری گشتی ھەرێم و بەرپرسی فەرمانگەی داواکاری گشتی #سلێمانی# کۆبووەوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت: لەگەڵ سەرۆکی داواکاری گشتی ھەرێم و بەرپرسی فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی، کۆبووینەوە و پێکەوە باسمان لە ھەماهەنگی زیاتر و ئیجرائات و چۆنییەتی ڕێگریکردن لە پرسی تەجاوزات (زێدەڕۆیی بۆ سەر موڵک و ماڵی گشتی) کرد. [1]