#لەتیف ڕەشید# سەرۆککۆماری ئێراق لە کۆشکی #بەغدا# پێشوازی لە دکتۆر محەمەد تیجانی بیرمەندی ئیسلامیی تونسی کرد.
لە دیدارەکەدا، کە ڕۆژی پێنجشەممە #28-12-2023# بەڕێوەچوو، سەرۆک کۆمار بایەخی بڵاوکردنەوە و چەسپاندنی بنەماکانی ئایینی ئیسلامی دووپاتکردەوە، کە لەسەر لێبوردەیی و ئاشتی و خۆشەویستی و پێکەوەژیانی مرۆڤایەتی بنیاتنراوە.
هەروەها سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە پێشکەوتنە ئەرێنییەکانی وڵات کرد لە ڕووی سەقامگیریی ئاساییش و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و باشبوونی ئاستی بژێویی هاووڵاتییان.
سەرۆک کۆمار باسی لە ڕۆڵی گرنگی پیاوانی ئایینی کرد لە بانگەوازکردن بۆ چاکەکاری و لێبوردەیی و هاریکاری و پتەوکردنی ڕایەڵەکانی خۆشەویستی و پێکەوەیی لەنێوان ڕۆڵەکانی کۆمەڵگە، سەرەڕای بەرەوپێشبردنی بەها بەرزەکان، کە بانگەشە بۆ میانڕەوی دەکەن لەپاڵ نزیککردنەوەی ئایین و تایفە و کلتورە جیاوازەکان.
لەلایەن خۆیەوە، دکتۆر تیجانی بایەخی بەهێزکردنی ئەو هەوڵانەی دووپاتکردەوە، کە لەپێناو چەسپاندنی پێکەوەژیان و بنیاتنانی پردی متمانەی نێوان ئایینە جیاوازەکان دەدرێن. هەروەها سوپاسی ڕۆڵ و سووربوونی سەرۆک کۆماری کرد لەپێناو پتەوکردنی نزیکبوونەوەی نێوان تایفە و ئایینەکان و دیدارە بەردەوامەکانی لەگەڵ پیاوانی ئایینی لە سەرجەم پێکهاتەکاندا. [1]