بەڕێوەبەری ھونەری لە دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان وتی: ئەمساڵ 2023 بە ھاوکاری #حکومەتی ھەرێمی کوردستان# ھەنگاوی زۆر باشمان ناوە و چەندین چالاکی جۆراوجۆرمان ئەنجامداوە و گرنگترینیان بەشداریکردنمان بوو بەشێوەیەکی کارا لە کۆنفرانسی جیھانی گۆڕانی کەش و ھەوا لە ئیمارات.
ئازاد نووری عەوڵا، بەڕێوەبەری ھونەری لە دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان، وتی: ئەمساڵ وەکوو دەستەی ژینگە بەھاوکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان هەنگاوی زۆر باشمان ناوە، گرنگترین چالاکیش بەشداریکردنمان بوو بەشێوەیەکی کارا لە کۆنفرانسی گۆڕانکاری کەش و ھەوا لە ئیمارات و وەرگرتنی داتایەک لە ھەرێمی کوردستان بۆ زانینی ڕێژەی سەوزایی، لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆردێک پێکھاتووە بە بەشداری دەستەی ژینگە، ھەر کارێکی پەیوەندی بە ژینگەوە هەبێت لە وەزارەتەکان بەبێ ئێمە ناکرێت، سەوزکردنی کوردستانیش بەردەوامە، بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاری و پاڵپشتێکی زۆر باشی ئێمەیە بۆ ھەموو کارەکان.
ئازاد نووری عەوڵا وتیشی: جگە لەوە ئێمە لەگەڵ ئێراق 20 ڕێککەوتنی جیاجیامان ھەیە کە پەیوەستن بە ژینگە، بۆیە ھەنگاوی زۆر باشمان ناوە بۆ باشترکردنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان، هاوکات بەھۆی ئەو چالاکی و کارانەی ئەنجامدراون ھەنگاوی زۆر باش لە بواری ژینگەنراوە و ئێستا ژینگەی ھەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زۆر باش دایە و لە ھەرێمی کوردستان ھیچ ھەنگاوێک بەبێ ئێمە نانرێت، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی زۆر بە ژینگە دەدات. [1]