تیپی بالەی لاوانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە یارییەکی دۆستانە میوانداری لە لاوانی #یانەی وەرزشی ئەفرۆدێت# کرد.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە #16-12-2023# و لەنێو هۆڵی شەهیدی ئەندازیار ئەحمەدی تایبەت بە یانەی وەرزشی پێشمەرگە، تیپی بالەی لاوانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە میوانداری لە لاوانی یانەی ئەفرۆدێت کرد، لەو یارییەدا و کە ئامادەکاری لاوانی پێشمەرگەیە بۆ خولەکانی ئێراق تێیدا و دوایی ڕکابەریەکی بەهێز دواجار لاوانی پێشمەرگە توانیان بە ئەنجامی 3-2 سێت یارییەکە بەسەرکەوتنی خۆیان کۆتایی پێبهێنن.
سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی تیپەکەیان، نەهرۆ عەدنان ڕاهێنەری تیمی لاوانی پێشمەرگە تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، وەک ئامادەکاری بۆ خولەکانی ئێراق و بەهێزتر بوونی پێگەی یارییەکە لە یانەکەمان بە شێوەیەکی چڕ مەشق و ئامادەکاری ئەنجام دەدەین و لەو نێوەندەشدا و بە مەبەستی کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی یاریزانانی دیکەی دەرەوەی یانەکەمان یاری دۆستانە ڕێک دەخەین کە دەبێتە هۆی بەهێزتر بوونی یاریزانانی تیمەکەمان، هەروەک نەهرۆ ئاماژەی پێکرد کە ئەم یاریەیان لەو چوارچێوەیەدا ئەنجام داوە درێژە بە مەشق و ئامادەکاری یارییە دۆستانەکانیش دەدەن تا بە شێوەیەکی زۆر باش تیمەکە ئامادەی خولەکان دەکەن.
[1]