یەکێتی ناوەندی تایکواندۆی ئێراق بە هاوکاری لقی یەکێتییەکەی لە شاری #سلێمانی# و لە ڕۆژانی #21-12-2023# و #22-12-2023# پاڵەوانێتی تایکواندۆی کوڕان و کچانی یانەکان لەسەر ئاستی پێشکەوتوان ئەنجام دەدات.
سەبارەت بە ئەنجام دانی ئەو پاڵەوانێتییە بەختیار حسێن جێگری سەرۆکی یەکێتی تایکواندۆی کوردستان بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند، یەکێک لەپاڵەوانێتییە بەهێزەکان لەسەر ئاستی ئێراق پاڵەوانێتی پێشکەوتوانە کە یەکێتی تایکواندۆی ئێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی سلێمانی پاڵەوانێتییەکە ئەنجام دەدات، هەروەک بەختیار ئاماژەی پێدا کە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی داهاتوو یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە بەڕێوە دەچێت و سەرجەم یانەکانی ئێراق تێیدا بەشداری دەکەن لەنێویاندا، تیمی تایکواندۆی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە ڕکابەرییە بەهێزەکانی دەبن.
جێگری سەرۆکی یەکێتی تایکواندۆی کوردستان وتیشی، لە ئێستادا 2023 هەردوو تیمی تایکواندۆی یانەی شوڕتەی #بەغدا# و ئەمانەی هاوشاری لە شاری سلێمانی ئامادەکاریان بۆ پاڵەوانێتییەکە دەستپێکردووە.
دواجار بەختیار هیوایی سەرکەوتنی بۆ تیمە بەشدارەکان خواست و وتیشی چاوەڕوانی پاڵەوانێتییەکی زۆر بەهێز دەبین و ئێمە و ئێوە بینەری یارییەکانین و نمایشەکان سەرنجمان ڕادەکێشن. [1]