ئامادەکاریان بۆ پاڵەوانێتییەکانی وەرزی نوێ بەردەوامە و دەیانەوێت مەدالیا و جامەکان لەسەر ئاستی پاڵەوانێتییەکانی کوردستان و ئێراق بەدەست بهێنن.
تیمی نیشان شکانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بەردەوامە لە مەشق و ئامادەکاریەکانی و لەو چوارچێوەیەشدا کوڕ و کچە یاریزانانی نیشان شکێنی پێشمەرگە لەنێو هۆڵی نیشان شکانی نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان مەشقەکانیان ئەنجام دەدەن.
سەبارەت بە ئامادەکارییە بەردەوامەکانی تیمەکەیان، شۆڕش محەمەد ڕاهێنەری تیمی کوڕان و کچانی یانەی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند کە لە ساڵی 2023 دا زۆرترین ئەنجامەکانیان لەپاڵەوانێتییەکانی شاری #سلێمانی# و کوردستان و ئێراق بەدەست هێناوە و بۆ چالاکییەکانی ساڵی 2024 یش بە هەمان شێوە ئامادەکاری دەکەن تا نازناوەکان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان دووبارە بەدەست بهێنن، شۆڕش ئاماژەی بەوەشکرد کە تیمەکەیان لە پێنج کچ و چوار کوڕە یاریزان پێک دێن کە هەردوو یارییەکانی جۆری دەمانچە و تفەنگ ئەنجام دەدەن و ئەوان بوونەتە پاڵەوان لەو یاریەدا.
جێگەی باسە یانەی وەرزشی پێشمەرگە جگە لە گرنگی دانی بە تیمەکانی تۆپی پێ لەسەر ئاستە جییاوازەکانی، یارییەکانی (بالە، باسکە، کاراتی، تێنس، شەتڕەنج، نیشان شکان، پاسکیل سواری، تایکواندۆ، تێنسی سەر زەوی، بلیارد و سنۆکەر)ی فەرامۆش نەکردووە و لە تەواوی ئەو یاریانەشدا بووەتە پاڵەوان لە سەرجەم پاڵەوانێتییە نێو خۆی و دەرەکییەکاندا. [1]