پەروین
ئەوی وا خاکی ڕەشی بۆتە سەرین
ئەوە ئەستێرەیی ئاسمان «پەروین»
گەرچی هەر تاڵی لە ڕۆژگاری چێشت
خۆ بەڵام هەرچی وتەی بوو شیرین
خاوەنی ئەم هەموو هۆنراوانە
سواڵکەرە ئێستە لەبۆ یەک یاسین
چاکە هاواڵی لەوی یادێ بکەن
دڵی بێ یارە، هەمیشە خەمگین
خۆڵ لەسەر چاو بە خودا ناخۆشە
بەردی سەر سنگێ گرنگە و سەنگین
هەرکەسێ گەورە و خاوەنماڵە
هاتە ئەم جێگە فەقیرە و مسکین
هەردەمێ هات و ئەجەل هێرشی کرد
چارەیی دی نییە غەیری تەمکین
#سەید کامیل ئیمامی#
#دیوانی ئاوات# [1][2]