بزن نەکا هێڕەهێڕێ، تەگە ناکا بێرەبێرێ.
تەگە: سابرێن یان نێری (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، هێڕەهێڕ دەنگی بزنی مێیە، بێرەبێر دەنگی نێرییە لەکاتی مەیل و ئارەزووی پەڕیندا، خۆشەویستی یەک لایەنە ئەنجام نادرێت، گەر ئافرەت ئارەزوو بکات، مەیلی کوڕان بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن. واتە: لە خۆشەویستیدا مەیل دوولایەن نەبێت بەهای نییە. [1]