بوومە مەسەلەی زەوی چل پشک.
مەسەلە: نموونە. پشک: بەش. هەر زەوییەک یان مڵکێک بەشی خزم و کەسی زۆر پێوەبێت، ناکرێت بە هیچ و کەس کەڵکی لێنابینێت، واتە: هەر خاوەن پشکێک ڕایەکی جیاوازی هەیە، بۆیە کەسیان ڕێکناکەون، بۆ کەسێک بەکاردێت کە کارەساتێک لە ناوچەوانی بقەمێت و ببێت بە پەندی ڕۆژگار.[1]