پارە لە کورتانی کەرێ نێ، قەپۆزی بەرز دەکا.
کورتان: لە چەرم و تەختە درووستدەکرێت، لەسەر پشتی وڵاخ دادەنرێت و سوار لەسەری دادەنیشێت (فەرهەنگی خاڵ)، قەپۆز: مەبەست لە دەموپلی بەرزی وڵاخە، واتە: پارە بدرێت بە کۆڵی کەسی ناشی و نەزان خۆی لێ دەگوڕێت، لووتی بەسەر کەسانی هەژار و نەداردا بەرز دەکاتەوە، بیری دەچێتەوە کە تەنیا پارە دەگوێزێتەوە هیی خۆی نییە. [1]