پایزان هەروە بنەبانی خانێ، بواران هەڕوە سەربانێ.
بواران: بەهاران مەبەست لە وەرزی بەهارە. هەروە: بڕۆ بۆ جێگەیەک. خان: مەبەست لە دیوەخانە، واتە: لەکاتی هاتنی سەرمای پایزدا مرۆڤ دەبێت بێتەوە ناو ژوور و دیوەخان، لە وەرزی بەهاریشدا بچێتە جێگەی بەرز و فێنک. واتە: مرۆڤ وا باشە خۆی لە سەرمای پایز بپارێزێت، بەڵام شنەبای بەهار هیچ زیانی نییە. [1]