پشیلەی کۆرە خێری لێنابینی.
کۆر: کوێر یان نابینا. خێر: چاکە. لە کوردەواردا بەتایبەتیی لە ماڵی گونشیناندا، ئەو ماڵانای کە جوتیارن و ئەمباری دانەوەڵەیان هەیە، بەردەوام مشکیان هەیە، بۆ ئەوەی لەناویان بەرن، پشیلە رادەگرن، گەر پشیلەیەک کوێر بێت کەڵکی هیچ ناگرێت. بۆ کەسی قرچۆک و خۆپەرست بەکاردێت، دەستی چاکە و هاوکاری نەگەیەنێتە کەس. [1]