پەرێز ساحێبی ناکا بێڕێز.
پەرێز: بەو سنوورە دەوترێت کە بە تامان یان چیلکە و دار و دەوەن، بە دەوری باخێک یان کێڵگەیەکدا دەکرێت، واتە: دوو باخ، دوو کێڵگە یان دوو حەوشی دوو کەسی جیاواز لێک جیادەکاتەوە، بەهۆی پەرێزەوە دوو کەس ناچنە ناو سنووری یەکتر. واتە: هەر کەسێک سنووری هەبێت، یان سنوورە نەریتی و کۆمەڵایەتییەکان نەبەزێنێت، خاوەنی ڕووزەردی دنیا و کۆمەڵگە نابێت.[1]