پیرەدار عەیبدارە، ناچار بەرگی هەژارە.
پیرەدار: مەبەست لە دارێکی بەتەمەنی سەدان ساڵەیە، عەیب: نەنگی (فەرهەنگی وشەنامە)، واتە: دار کاتێک تووشی نەنگی دەبێت کە تەمەنی زۆربێت و بەرهەمی کەم بێت. بۆ کەسی هەژار و نەدار بەکاردێت کە بەناچاری بەرگی کۆن و خراپ لەبەردەکات، وەک چۆن پیرەدار بەپیریی بەری باش نابێت.[1]