ناونیشانی پەرتووک: موزیک و گەشەپێدانی مرۆیی
ناوی نووسەر: #زۆزک قەرەداغی#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: #دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم#
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
=KTML_Bold=کوورتەیەک لە پەرتووک=KTML_End=
ئاشکرایە ئەم پێشکەوتن و گەشەسەندنی کولتوورەی نێو نەتەوەکانی جیهان، بە تەنیا بە بوونی تیپێکی موزیک و ئەکادیمیایەک نەهاتووەتە بوون، بەڵکوو تاکەکانی نێو کۆمەڵگە بەردەوام لە خۆتازەکردنەوەدا بوون و دوور کەوتوونەتەوە لە دووپاتکردنەوەی هونەرێکی چەقبەستوو، هەروەها ڕێزگرتن و تێگەیشتن لە بەها و ئامانجە هونەرییەکان و نرخاندنی هەموو مۆرک و شێوازەکان لە ڕووی زانستییەوە، ئێمە ناتوانین ببینە موزیککارێکی داهێنەر و سەرکەوتوو ئەگەر ستایشمان بۆ جوانگەراییەکانی ئەوانی دیکە نەبێت. [1]