تووتنە شینەی گەرەی پان، مێردی پیرە و بەخۆی جوان، وەرە مەمرە لە حەیفان.
حەیف: بۆ شتێک بەکاردێت کە جێگەی داخ بێت بۆ خاوەنی، شین: مەبەست لە ڕەنگی سەوزی گەڵای تووتنە، واتە: تووتنێک سەوز بێت و گەڵای بچووک بێت یان ئافرەتێک گەنج و جوان بێت، بەڵام مێردەکەی پیر و کەنەفت بێت، جێگەی داخە، بەشتێک دەوترێت کە ناڕێک و خراپ بێت، خەفەتی بۆ بخورێت. [1]