جۆ بە مەڕەسان، ژن بە قسان.
مەڕەسان: پەڕە، مەبەست لە پەڕەی گوڵی جۆیە، کە دەنکی جۆی پێوەیە، واتە: گوڵەجۆ کاتێک جوانە کە پەڕە و دەنکی جۆی زۆری پێوەبێت، ئەو کاتە وەک گوڵێکی جوان دەردەکەوێت، هەروەها ئافرەتیش بەزۆربڵێیی و زۆر وتن ناوبانگی خراپی دەردەکەوێت، وەک ئافرەتێکی خراپ دەناسرێت. [1]