جۆ لەسەرڕا، دروونە لەبەرڕا.
داچاندنی دانەوێڵە لە کوردەواردا بە جێگەی لێژەوە دەکرێت، واتە: شوێنی لێژ دەکرێت بە دانەوێڵە، چونکە دوای پێگەیشتن، نۆرەی دروێنە دێت، کاری دروێنەش گەر جێگەکەی لێژ بێت، پاڵە و جوتیار لە خوارەوە بۆ سەرەوە کاری دروێنە ئەنجامدەدەن، زۆر ماندوو نابن. مەبەست لە کارێکە کە بەزانایی ئەنجامدرابێت، هەڵەی تێدا ڕوونادات و خاوەنەکەی دەستکەوت و قازانجی زۆری لێ دەکات. [1]